سێ شەممە ٢٠١٢/٨/١٤ چوار پەنابەری کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەپێش بارەگای

سەرەکی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئەنقەرە پایتەختی تورکیا مانیان لەخواردن گرتووە.

 



لەپەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا یەکێک لەو مانگرتووانە کاک کامەران عەبدوڵازادە فەرد بەماڵپەڕی فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستانی ڕاگەیاند : لەبەرئەوەی ئێمە کوردین لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئەنقەرە پشتگوێخراوین بێبەشین لەبچوکترین ماف ، ئێمە چەندین ساڵە چاوەڕوانین لەڕێگەی نەتەوەیەکگرتووەکان بچینە ووڵاتی سێیەم وەکو پەنابەر ، بەڵام کۆمیسیۆنی ناوبراو پێمان دەڵێن لەبەرئەوەی ئێوە کوردن بۆ پارتە سیاسیە کوردیەکان کارتانکردوە ئە ووڵاتانە وەرتان ناگرن ، ئێمەش دوای بەدواداچوونمان بۆمان دەرکەوتووە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕاستناکات بەڵکو بەخۆیان ڕێگری لەدەرچوونی ئێمە دەکەن بۆ ووڵاتێکی سێیەم ، چەندین ساڵە ئێمەیان بێبەش کردوە لەمافەکانی ئابوری و پزیشکی و تادەگاتە بچووکترین مافەکانی پەنابەران بەپێی بنەما نێودەوڵەتیەکان ، بەم هۆیەوە ئێمە چوارکەس مانگرتنمان لەخواردن دەستپێکردوە ، هەرچەندە دەوڵەتی تورکیا هەڕەشەی لێمانکردووە بەهۆی مانگرتنمان بەڵام ئێمە هەر بەردەوامدەبین تا داواکاریەکانمان دێتەدی .

ناوی پەنابەرانی بەشداربوو لەمانگرتنەکە بەم شێوەیە:

کامەران عەبدوڵازادەفەرد – 6 ساڵە لەتورکیا لەچاوەڕوانیدایە

بێهزاد میرخان پور – ماوی 9 ساڵە لەتورکیا لەچاوەڕوانیدایە

شاجان عەبدوڵازادە فەرد – 3 ساڵە لەتورکیا لەچاوەڕوانیدایە

فاخیر عەبدوڵازادە فەرد – ماوەی 2 ساڵە لەتورکیا لە چاوەڕوانیدایە

لەکۆتاییدا کامەران لەسەرناوی مانگرتوان داوا لەهەموو مرۆڤدۆستێک دەکات پشتگیریان بکات و هاوکاریان بکەن لەپێناو هێنانەدی مافە سروشتیەکانیان .

F.P.P.K

16.08.2012

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد