راگه‌یه‌ندراو
پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ
رێکخراو و ناونده سیاسی و به‌شه‌ر دۆسته‌کان
شه‌وی 3/4/2007 له شاری ( ئا‌فیون) ی تورکیه په‌نابه‌رێکی کو‌ردی ئێرانی (شمال عراق) به ناوی ئه‌ییوب ئه‌مینی خه‌ڵکی
شاری بۆکان له لایه‌ن تێرۆریستێکی سه‌ر به کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ده‌که‌وێته به‌ر په‌لاماری چه‌قۆ و به سه‌ختی بریندار
ده‌بێ. هه‌رچه‌نده به‌په‌له ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌کرێ، به‌ڵام به هۆی کاریگه‌ریی برینه‌که‌ی دوای چه‌ند سه‌عات گیانی له ده‌ست
ده‌دات و تێکه‌ڵ به کاروانی قوربانیانی ده‌ستی تێرۆریزمی کۆماری ئیسلامی ده‌بێ.
پێویسته هه‌موو لایه‌ک ئاگادار بکه‌ین که ئه‌م به‌کرێگیراوه ماوه‌ی دوو مانگ بوو خۆی خزاندبوه نێو ریزی په‌نابه‌رانه‌وه و
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو واته 26/3/ 2007 له لایه‌ن په‌نابه‌رانه‌وه ده‌زگای ئه‌منییه‌تی تورکیه له شاری ئا‌فیون و
کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران له ئانکارا له سه‌ر هه‌لس و که‌وتی ئه‌م تێرۆریسته ئاگادا ر کراونه‌وه ، به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ
ئێقدامێکیان نه‌کرد. هه‌رچه‌ند ئێستا تێرۆریسته‌که له لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیراوه، به‌ڵام تا ئێستا هیج رونکردنه‌وه‌یه‌کیان نه‌داوه.
ئه‌وه یه‌که‌مین جار نییه که په‌نابه‌رانی کو‌ردی ئێرانی له تورکیه ناسراو به (شمال عێراق) که پتر له 5 ساڵه به‌هۆی ساتوسه‌ودای
ده‌وڵه‌تی تورکیه و کومیساریای به‌رزی په‌نابه‌رانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کراون، تووشی رووداوی دڵته‌زێن ده‌بن. له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا ئه‌وه سێهه مین په‌نابه‌ره که به رووداوی دڵته‌زێن له وڵاتی تورکیه گیانی له ده‌ست ده‌دات و زۆر که‌سیش هه‌ڕه‌شه‌یان لێکراوه و که‌وتوونه به‌ر په‌لامار، بریندار بوون یا لێ‌یان دراوه، به‌ڵام کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران که له حاست پاراستنی گیانی ئه‌م په‌نابه‌رانه‌دا به‌رپرسه، تا ئێستا هه‌روا بێ هه‌ڵوێست و بێته‌فاوه‌ت بوه و ماوه‌ی شه‌ش ساڵه بێ هیج هۆیه‌ک ئه‌م کۆمه‌ڵه په‌نابه‌ره له تورکیه راگیراون و هیچ جه‌شنه هاوکاریه‌کیان ناکرێ. ئێمه کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران و حکومه‌تی تورکیه له حاست هه‌رپێشهات و کاره‌ساتیک دا به به‌رپرس ده‌زانین و بۆ جارێکی تر داوا له سه‌رجه‌م سازمان و حیزب و رێکخراو که‌سایه‌تیه به‌شه‌ر دۆسته‌کان ده‌که‌ین که سیاسه‌تی بێته‌فاوه‌تی کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران مه‌حکوم بکه‌ن و فشار بخه‌نه سه‌ر ئه‌م رێکخراوه که له‌وه زیاتر ئه‌م کۆمه‌ڵه ئینسانه که به‌شێکی ته‌مه‌نیان به‌ختی ئازادی و رزگاریی گه‌ل و وڵاته‌که‌یان کردوه ، له‌م وه‌زعییه‌ته دا رانه‌گرێ و رێگا چاره‌سه‌رێکی گونجاوو ئینسانی بۆ کێشه‌که‌یان بدۆزێته‌وه تا له‌وه زیاتر تووشی رووداوی ناخۆش و دڵته‌زێن نه‌بن.
ئێمه وێرای مه‌حکوم کردنی ئه‌م جینایه‌ته ، سه‌ره‌خۆشی گه‌رمی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و که‌س و کار‌و هه‌موو دۆست و
هه‌ڤاڵانی ده‌که‌ین و خۆمان به شه‌ریکی خه‌م و ناخۆشیه‌کانیان ده‌زانین.
هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی په‌نابه‌رانی کو‌ردی ئێرانی له تورکیه (شمال عراق)
3/4/2007