Balatarin پناهندگان ایرانی در ترکیه
X
تبلیغات
رایتل

ژیاننامه ی شهید شهید اقبال بیگی             

وێرای رێز و سڵاو
به‌م بۆنه‌وه به ئاگاداریتان راده‌گه‌یه‌ندرێت که په‌نابه‌رێکی کوردی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به ناوی "ئه‌رسه‌لان.خ " له ڕۆژی چوارشه‌ممۆ  ڕێکه‌وتی .12.04.2006 را له نوسینگه‌ی پاراستنی مافی مرۆڤی شاری وان له باکووری کوردستان له به‌رانبه‌ر سیاسه‌ته‌کانی دژه ئینسانی و دژه په‌نابه‌ری unhcr ی ئه‌م ولاته مانی له خواردنی بێ کۆتایی گرتوه. شایانی باسه که ئه‌م په‌نابه‌ره ماوه‌ی 7 ساڵه که له unhcrی وڵاتی تورکیا  داوای په‌نابه‌ره‌ی سیاسی کردوه و جارێکیش سه‌ره‌رای مه ترسی له سه‌ر گیان و ژیانی دیپۆرت کراوه‌ته‌وه.

داوا له سازمانه‌کان و کۆمه‌ڵه‌کانی پاراستنی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوه‌کانی پشتیوانی له په‌نابه‌ران و که‌سایه‌تی‌یه‌کان ده‌کات که ده‌نگی  به شوێنه‌کانی پێویست بگه‌یێنن و به هه‌ر جۆر که ده‌توانن پشتیوانی لێ ده‌ڕبڕن...

به سپاسه‌وه


نکاتى پیرامون اوضاع سیاسى و موقعیت حزب حکمتیست مجید حسینی
آقای علی ‌جوادی پیاده‌ شوید وبا هم‌ راه‌ برویم!  امیرجواهری لنگرودی  
کۆبونه‌وه‌ی هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی په‌نابه‌رانی کورد(شمال عراق)

هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی په‌نابه‌رانی کورد(شمال عراق) له‌ گه‌ڵ
کاربه‌ده‌ستانی کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران له‌ ئانکارا
له‌ سه‌عات 10ی سه‌رله‌ به‌یانی روژی 2006/4/12 هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی په‌نابه‌رانی کورد له‌ گه‌ڵ2 که‌س له‌ کارمه‌ندانی ئیداره‌ی UNHCR به‌ ناوه‌کانی ( ئێدوارد و ئه‌حمه‌د) کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان
بۆ باس له‌ سه‌ر چاره‌نووس و ژیان و وه‌زعیه‌تی ناهه‌مواری1200 په‌نابه‌ری کوردی ئێرانی پێک هێنا که‌ له‌ ساڵی 2001وه‌ له‌ کوردستانی عێراقه‌وه‌ په‌نایان هێناوه‌ته‌ به‌ر کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران له‌ وڵاتی تورکیه‌ و کۆبوونه‌وه‌که‌ش نزیک به‌ 2 سه‌عاتی خایاند.
سه‌ره‌تا به‌ڕێز ئێدوارد تیشکی خسته‌ سه‌ر ئاخرین هه‌وڵ و کۆبوونه‌وه‌کانیان له‌ گه‌لڕ گه‌وره‌ به‌رپرسانی حکومه‌تی تورکیه‌ و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و به‌ راشکاوی پێی رایگه‌یاندین که‌ تا ئیستا هیچ به‌ره‌و پێش چوونێک له‌ وه‌زعیییه‌تی ئێوه‌دا پێک نه‌هاتوه‌ و حکومه‌تی تورکیه‌ رێگره‌ له‌
به‌رده‌م نیشته‌جێ کردنی ئێوه‌ له‌ وڵاتی سێهه‌م وبه‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ئاماده‌ نیه‌ که‌ ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ په‌نابه‌ره‌ له‌ خاکی تورکیه‌وه‌ ره‌وانه‌ی وڵاتانی په‌ناهه‌نده‌وه‌رگر بکرێن.
به‌ هۆی وه‌زعییه‌تی ناله‌باری ژیان وگوزه‌رانی په‌نابه‌ران له‌م وڵاته‌،داوامان له‌حکومه‌تی تورکیه‌ کردوه‌
که‌ رێگه‌ بدات ئێوه‌ له‌م وڵاته‌ نیشته‌جێ بکه‌ین و ئیجازه‌ی ژیان و کارتان پێ بدات ، له‌ گه‌لڕ ئه‌وه‌ی که‌ کۆبوونه‌وه‌کانمان له‌ گه‌ڵیان هه‌ر به‌رده‌وامه‌ به‌ڵام تا ئێستاش رازی بوون یان نارازی بوونی خۆیان
له‌ مه‌ڕ مانه‌وه‌ی ئێوه‌ نیشان نه‌داوه‌ و هیچ وڵامێکی ره‌سمیان به‌ داواکاریه‌که‌ی ئێمه‌ نه‌داوه‌ته‌وه‌.
بۆ گه‌رانه‌وه‌تان له‌ گه‌لڕ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان قسه‌مان کردوه‌ که‌ ئه‌وانیش بۆ گه‌رانه‌وه‌ی
هه‌ر که‌سیک چه‌ند شه‌رتێکیان داناوه‌ که‌ بریتین له‌:
1_ ئه‌و که‌سه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه‌ ده‌بێ پێشتر له‌ کوردستانی عێراق بووبێ.
2_ خزم وکه‌س و کاری له‌م وڵاته‌ هه‌بێ.
3_جێگه‌ و رێگه‌ی بۆ ژیان له‌ کوردستان هه‌بێت.
وێڕای ئه‌م چه‌ند شه‌رتانه‌، گه‌ڕانه‌وه‌ ده‌بێ به‌ ره‌زامه‌ندی هه‌مووئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ بێت و ئه‌و که‌سه‌ی که‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ نابێ هیچ داواکاریه‌کی له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بێت.
دوای کۆتایی هاتنی وته‌کانی ناوبراو، هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی وێڕای باس له‌ سه‌ر وه‌ۆعییه‌تی
ناله‌باری ژیان و گوزه‌ران، نه‌خۆشی، فشاری روحی، دواکه‌وتنی مناڵه‌کان له‌ خوێندن و بێ به‌ش بوون له‌ سه‌ره‌تایی ترین پێداویستیه‌کانی ژیان و هه‌موو کێشه‌ وگیرو گرفته‌کانی په‌نابه‌ران له‌م وڵاته‌،
ره‌خنه‌ی توندیان ئاراسته‌ کاربه‌ده‌ستانی UNHCR کردو و راشکاوانه‌ پێیان راگه‌یاندن که‌ بێ
هه‌ڵوێستی و بێ ته‌فاوه‌تی ئێوه‌ بۆته‌ هۆی پێکهێنانی ئه‌م وه‌زعییه‌ته‌ ناله‌باره‌ی ژیانی په‌نابه‌ران له‌
چه‌ند ساڵی رابردوودا له‌ عێراق و تورکیه‌ وسه‌رچاوه‌ی هه‌موو کێشه‌ و گیرو گرفته‌کان ئێوه‌ن و هه‌ر ئێوه‌ش به‌رپرسن له‌ پێشهاتی هه‌ر چه‌شنه‌ کاره‌سات و گیروگرفتێک که‌ له‌ داهاتوودا روو بدات وپێویسته‌ چاره‌سه‌رێکی بنه‌ڕه‌تی بۆ ئه‌م وه‌زعه‌ی که‌ پێکهاتوه‌ بدۆزرێته‌وه‌و مانه‌وه‌مان له‌م وڵاته‌ هیچ خزمه‌تێک به‌ دۆزی ناله‌باری ژیانمان ناکات وه‌زعه‌که‌ ئاڵۆزتر و خراپتر ده‌کات.
له‌ کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌دا وێرای مناقشه‌ کردن و ئاراسته‌ کردنی چه‌ندین پرسیاری جۆراوجۆری پێوه‌ندی دار به‌ مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ران،کاربه‌ده‌ساتانی UNHCR دیسانیش حکومه‌تی تورکیه‌یان تاوانبار کرد له‌ به‌رده‌م چاره‌سه‌ر نه‌کردنی کێشه‌ی په‌نابه‌ران دا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی په‌نابه‌ران داوای کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سێ قۆلی کرد به‌ به‌شداری حکومه‌تی تورکیه‌و نوێنه‌رانی په‌نابه‌ران وUNHCRکه‌ ئه‌وانیش ره‌زامه‌ندی خۆیان بۆئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ ده‌ربڕی و قه‌راره‌ داوا له‌ حکومه‌تی تورکیه‌ بکه‌ن که‌به‌شداری ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ بێ.
.
هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی په‌نابه‌رانی کورد(شمال عراق)_ تورکیه‌
2006/4/13
penaberan@gmail.com
00905552131638

هه‌ڵوێستی یه‌کگرتوانه‌ی حیزبی دێمۆکرات، له ئاست قه‌ڵه‌مه بێ‌ ناونیشا‌نه‌کان‌دا "ره‌حیم ره‌شیدی"
کومیته‌ی‌ ناوه‌ندیی‌ حیزبی‌ دێموکراتی‌ کوردستانی‌ ئێران، هه‌ڵبژێراوی‌ کۆنگره‌ی‌ سێزده‌هه‌م، سه‌عات 9:30 پێشنیوه‌ڕۆی‌ رۆژی‌ سێ‌شه‌ممه‌، رێکه‌وتی‌ 8ی‌ خاکه‌لێوه‌ی‌ ساڵی‌ 1385ی‌ هه‌تاوی‌، به‌رانبه‌ر به‌ 28ی‌ مارسی‌ 2006ی‌ زایینی‌...     

 
لیۆزی ئێران له‌ تورکیه‌ سه‌باره‌ت به‌ پێکهاتنی " کوردستانی گه‌وره‌" نیگه‌رانی خۆی ڕاگه‌یاند "وه‌رگێرانی: حه‌مه‌ڕه‌سووڵ که‌ریمی"
ڕۆژنامه‌ی تورکی ”Milliyet” ملیت، وتووێژێکی تایبه‌تی له‌ گه‌ڵ فه‌یرۆز دوڵه‌ت ئابادی، بالیۆزی ئێران له‌ ئانکارای بڵاو کردۆته‌وه‌،‌ ناوبراو ئاماژه‌ی کردووه‌ و  درێژه‌ ...

به‌ ناردنی یه‌ک ده‌نگ پشتگری خۆت له‌ 1200 په‌نابه‌ری کورد ده‌ربڕه‌                                      


به‌شێک له‌و په‌نابه‌ره کوردانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که له ماوه‌ی ساڵانی نه‌وه‌ده‌کان دا له عێراق خۆیان به UNHCR ناساند و ئه‌و که‌سانه‌ی که به هۆی جۆراوجور له ڕیزی پارته سیاسی‌یه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات دا هاتنه ده‌ره‌وه به هۆی نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی گیانی له لایه‌ک، نه‌بوونی ئیمکانی گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕۆژهه‌ڵات و هه‌روه‌ها ڕاوه‌ستانی کار .... فه‌رموون ئێره‌ کلیک بکه‌ن

  

یادی 10 ی خاکه‌لێوه ڕۆژی شه هیدانی کوردستان

تکایه‌ ئێره‌ کلیک بکه‌ بۆ گوێ گرتن و چاو لێکه‌رد‌ه‌ن

              
دیسان پۆلیسی سوید ده‌ست به‌ گرتنی په‌نابه‌ران ده‌کاته‌وه‌ "ساڵه‌ نه‌ڵۆسی"
له‌ 15ی نوامبری 2005 دا قانوونێکی کاتی ده‌رکرا که‌ تا کۆتایی ئه‌مرۆ 31ی مارسی 2006 ئیعتباری هه‌بوو. به‌ پێی ئه‌م قانوونه‌ بریار درابوو که‌ ئیداره‌ی په‌نابه‌رانی ...

شرکت هیئت حزب در سى و سومین کنگره‌ى حزب کمونیست فرانسه

نامه‌یه‌کی سه‌ر ئاوه‌ڵا!

نامه‌یه‌کی سه‌ر ئاوه‌ڵا!
بۆ ڕێکخراو و حیزبه سیاسی‌یه کوردستانی و ئێرانی‌یه‌کان!
بۆ ڕێکخراوه‌کانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ و په‌نابه‌ری!
بۆ که‌سایه‌تی‌یه کورد و ئێرانی‌یه‌کان!
بۆ کوردانی دانیشتوی ئۆروپا و به تایبه‌ت وڵاتی سوئد!


له کاتێکدا که 1200 په‌نابه‌ری کوردی ئێرانی له تورکیه چاوه‌ڕوان بوون و چاوه‌ڕوانن که له لایه‌ن ئێمه و ئێوه‌وه ئاوڕێکیان لێ بدرێته‌وه و ده‌ستی پشتگریان بۆ درێژ بکرێت ، به داخه‌وه ته‌نانه‌ت پاش بانگه‌واز و داواکاری‌یه‌ به‌رده‌وامه‌کانیشیان تا ئێستاش لایه‌یکیان لێ نه‌کراوه‌ته‌وه و بۆ ڕزگار کردنیان له‌و هه‌ل و مه‌رجه ناهه‌مواره‌ی تێدان هه‌نگاوی جیددی هه‌ڵنه‌گیراوه.
له لایه‌ن کومیته‌که‌مان ( کومیته‌ی پشتگری له 1200 په‌نابه‌ری کوردی ئێرانی له تورکیه-که‌یسی ناسراو به شمال عراق)
تا ئێستا هێندێک هه‌نگاو هه‌ڵگیراوه بۆ پشتگری ئه‌و په‌نابه‌رانه و چه‌ندین خۆپیشاندانیش ڕێکخراوه.
ئه‌مجاره‌شیان له ڕۆژی 24/03/2006 دا به پێ بانگه‌وازێک که هه‌ر له 20 ڕۆژ له‌وه‌و پێشه‌وه کردبوومان داوامان له هه‌موو لایه‌ک کرد له پشتگری ئه‌و په‌نابه‌رانه دا و بۆ ڕاکشانی ڕای گشتی ، ده‌وڵه‌تی سوێد و له گوشار دانانی نووسینگه‌ی کومیساریای په‌نابه‌ران و باڵوێزخانه‌ی تورکیه له‌ سوێد له خۆپیشاندانی به‌رده‌م نووسینگه‌ی کومیساریای په‌نابه‌ران و باڵوێزخانه‌ی سوئد دا به‌شدار بن و به‌و جۆره ده‌نگی ئه‌و په‌نابه‌رانه به‌رز که‌نه‌وه.
به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌ره‌ڕای ئاماده‌یی ده‌ربڕینی چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌و پێشی هێندێک لایه‌ن و ڕێکخراو ، هێندێکیان به‌شداری‌یان نه‌کرد و دیسان ئه‌و په‌نابه‌رانه بوونه قوربانی نابه‌رپرسیارێتی ئێنسانی، سیاسی ، نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی که جێگای داخه.
به ڕاستی خۆ کشاندنه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه و به گشتی خۆ دزینه‌وه له به‌رانبه‌ر چاره‌نووسی 1200 په‌نابه‌ری کوردی ئێرانی که زیاتر له 5 ساڵه سه‌ره ڕای به په‌نابه‌ر ناسرانیان له لایه‌ن کومیساریای به‌رزی په‌نابه‌رانه‌وه له بار و دۆخێکی دژواردا ماونه‌ته‌وه و به‌ر ده‌وام له به‌ر مه‌ترسی موعامه‌له و دیپورتی ئێران دان ده‌توانێ به چ بیانویه‌ک بوو‌بێ.
هه‌موومان باش ده‌زانین که ئه‌و 1200 که‌سه کێن که ئێستا له ده‌ستی حکوومه‌تی تورکیه دا گیریان خواردوه و بۆ چی وایان به‌سه‌ر دا هاتوه.بۆیه ئه‌وه جێگای پرسیاره که به‌ڕاستی بۆ چی بێده‌نگین به‌رانبه‌ر به چاره‌نووسی ئه‌و خه‌باتکاره سیاسی‌یانه‌ی سه‌ر گوڕه‌پانی ئێران و کوردستان که به‌شێکی ته‌مه‌نیان له‌و ڕێگایه‌دا به‌خت کردوه و هه‌موو شتێکیان له‌و ڕێگایه‌دا داناوه.
به‌ ڕاستی له هه‌موو لایه‌ک ده‌پرسین ئه‌و خۆ دوورگرتنه‌تان له چی‌یه و بۆ بێ ده‌نگ ماون به‌رانبه‌ر به چاره‌نووسیان!!؟؟؟

به ناوی کومیته‌ی پشتگری له 1200 په‌نابه‌ری کوردی ئێرانی له تورکیه-که‌یسی ناسراو به شمال عراق
نعمت سروری -- سوێد27/03/2006
                       

خۆنیشاندانی جه‌ماوه‌ر بۆ پشتیوانی له‌ په‌نابه‌رانی کورد


 

خۆنیشانده‌ران که‌ ده‌یان دروشم و عه‌کسی په‌نابه‌رانی کوردیان ، به‌ ده‌سته‌وه‌ بوو ، له‌به‌رده‌رگای کۆمیساریای په‌نابه‌ران کۆ بوونه‌وه‌ ، له‌سه‌ره‌تادا داواکرا که‌ هه‌یئه‌تی هه‌ڵبژێراوی خۆنیشاندان ، چاویان به‌ به‌رپرسانی کۆمیساریاکه‌ بکه‌وێ و به‌ڵێنیان پێ درا، که‌ ئه‌رکه که‌ ‌ به‌ زوویی جێ به‌ جێ بکرێت . له‌و ماوه‌یه‌ دا ئه‌و کارانه‌ی خۆاره‌وه‌ به‌رێوه‌ چوون
1-
بڕیارنامه‌ی خۆنیشاندان ، له‌ لایه‌ن مسعود دیماسی ، له‌ یه‌کێتی کوردان ، خوێندرایه‌وه‌ .
2- په‌یامی پشتیوانی یه‌کێتی لاوانی دێمۆکڕاتی کوردستان ، له‌لایه‌ن جه‌ماڵ قه‌یتولی خویندرایه‌وه‌ .
3- په‌یامی کومیته‌ی پشتیوانی له‌ په‌نابه‌رانی کورد ، له‌لایه‌ن نعمت سه‌روه‌ری خویندرایه‌وه‌ .
به‌دوای ئه‌وه‌ دا دوو که‌س له‌ به‌رپرسانی کۆمیساریاکه‌ ، هاتنه‌ ناو جه‌ماوه‌ر، بۆ گوێ ڕاگرتن له‌ داخوازی خۆنیشانده‌ران .هه‌یئه‌تی دیاریکراو که‌ بریتی بوون له‌ شکوفه‌ قوبادی له‌ یه‌کێتی ژنان ، مسعود دیماسی له‌ یه‌کێتی کوردان ، جه‌ماڵ قه‌یتولی له‌ یه‌کیتی لاوان و نعمت سه‌روه‌ری له‌ کۆمیته‌ی پشتیوانی له‌ گه‌ڵ به‌رپرسه‌کان ، کۆبوونه‌وه‌ .شکوفه‌ی قوبادی وه‌ک به‌رپرسی هه‌یئه‌ته‌که‌ ، بڕیارنامه‌ی خۆنیشاندان و وویست و داخوازی په‌نابه‌رانی کوردی ناسراو به‌ که‌یسی شمالی عیراقی ، بۆ باس کردن و دوای قسه‌و باسی پێویست و گوێ ڕاگری ، به‌رپرسه‌کانی کۆمیساریا، به‌ڵێنیان دا ئه‌وه‌ی له‌ توانایان دا، به‌زووترین کات ، بیخه‌نه‌ به‌رچاوی به‌رپرسانی گشتی کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران له‌ ژێنۆ .دوایی، بڕیارنامه‌که‌ به‌ سێ زمانی ، ئینگلیسی ، سوئێدی و کوردی ، له‌ گه‌ڵ هه‌ندێک عه‌کسیپه‌نابه‌ران ، که‌ گوزاریشی له‌ وه‌زعی ناله‌باری ، ئه‌وان ده‌کرد له‌ تورکیا، ته‌‌‌حویل دران .له‌ کۆتایی دا شکوفه‌ی قوبادی ، کورته‌ی وتووێژی هه‌ئێه‌ته‌که‌ی ، به‌ به‌شداران ڕاگه‌یاند وخۆنیشاندانه‌که‌ که‌ ماوه‌ی کاتژمێرێکی خایاند ، کۆتایی پێهات .

1- ناوه‌ندی گشتی یه‌کێتی کوردان - سوئێد
‌2- یه‌کێتی لاوانی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران – سوئێد
3- یه‌کێتی ژنانی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران
4- کۆمیته‌ی پشتیوانی له‌ په‌نابه‌رانی کورد له‌ تورکیه‌ ناسراو به‌که‌یسی شمالی عێراق

                                                                                 
 
 
 
ئاگاداری‌یه‌ک له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی گشتی یه‌کێه‌تی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران وه سه‌باره‌ت به‌ پشتیوانی کردن له‌ په‌نابه‌رانی کورد له‌ وڵاتی تورکیه‌   درێژه‌ی بابه‌ت>>

  بانگه‌واز بۆ هه مو رێکخراوه و پارته سییاسیه کان و خه لکانی دانیشتوی وڵاتی سوئێد   درێژه‌ی بابه‌ت>>
 
 
ئاگاداری‌یه‌ک له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی گشتی یه‌کێه‌تی کوردان سه‌باره‌ت به‌ پشتیوانی کردن له‌ په‌نابه‌رانی کورد له‌ وڵاتی تورکیه‌
 

گوزارشی ڕێپێوانی کورده‌کانی دانیشتوی سویس بۆ پشتگیری له‌ ١٢٠٠ په‌نابه‌ری کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی له‌ توکیه‌


ڕۆژی ١٧/٣/٢٠٠٦ ڕێپێوانێک که‌ له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی پشتگیری له‌ ١٢٠٠ په‌نابه‌ری کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی له‌ تورکیه و ١٩٠ په‌نابه‌ری کورد له‌ سنوری ئوردون و عێراق، له به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌ یه‌ک گرتوه‌کان له‌ شاری ژنێڤ به‌ڕێوه‌ چو. ڕێپێوانه‌که‌ له‌ سه‌عات دوی پاش نیوه‌ڕۆ ده‌ستی پێ کرد. پاشان وه‌فدی نوێنه‌ری رێپێوان که‌ران که‌ پێک هاتبو له‌ به‌ڕێزان ئه‌یوب ڕه‌حمانی و ناسر ئه‌زه‌غ و عوسمان تازیک و هه‌ر وه‌ها کاک بابان ئیلیاسی که‌ عه‌زیه‌تی ئیجازه‌ی ڕێپێوانه‌که‌ی کێشابو، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌شی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک گرتوه‌کان کۆبونه‌وه‌ و له‌سه‌ر بار و دۆخی ناله‌باری په‌نابه‌ران وت و وێژیان کرد. داواکاری ڕێپێوان که‌ران له‌ چوار خاڵدا خولاسه‌ بوه‌وه‌ که‌ بریتی بون له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌
به‌ زوترین کات فایلی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ بدرێته‌ وڵاتینی په‌ناهنده‌ په‌ذیر و له‌ لایه‌ن یو ان ه‌وه‌ داوایان لێ بکرێت که‌ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ وه‌ر بگرن
/ خه‌رجی ده‌رمانی و ئیقامه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ له‌ لایه‌ن یو ان ه‌وه‌ بدرێت
/ یو ان ئیجازه‌ نه‌دات که‌ له‌ لایه‌ن پۆلیسی تورکیه‌وه‌ هێرش بکرێته‌ سه‌ر په‌نابه‌رانی تورکیه‌ و بێ ئیحترامیانپێ بکرێت
/ یو ان به‌ ووڵاتی ئوردون به‌ڵێن بدات که‌ له‌ ماوه‌یه‌کی دیاری کراودا ١٩٠ په‌نابه‌ری سه‌ر سنوری ئوردون و عێراق بۆ ووڵاتی سێهه‌م ڕابگوێزێت تا ووڵاتی ئوردون ڕێگه‌ به‌و په‌نابه‌رانه‌ بدات بچنه‌ ناو خاکی ئوردونه‌وه‌
تێبینی.. به‌ گوێره‌ی وت و وێژێک که‌ نوێنه‌رانی ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌گه‌ڵ سه‌فاره‌تی ئوردون پێشتر ئه‌نجامیان دابو ووڵاتی ئوردون‌ ڕێگه‌ به‌و په‌نابه‌رانه‌ ده‌دات که‌ بچنه‌ ناو خاکی ئوردونه‌وه‌ به‌ شه‌رتێک یوان به‌ڵێن بدات له‌ ماوه‌یه‌کی دیاری کراودا ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ بۆ ووڵاتی سێهه‌م ڕآ بگوێزێت
پاشان به‌رپرسی به‌شی په‌نابه‌ری یوان گوێی له‌ هه‌مو داخوازیه‌کان گرت و بڕیاری دا که‌ به‌ نامه‌ جواب بداته‌وه‌

ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌/لقی سویس


ده‌قی پرسیار و ووڵامه‌کان ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن

کۆ بونه وه که ی هه ێئه تێکی چاک له گه ل میستر بک له یوئنی ژنف له رۆژی هه ێنی ١٧/مارس / ٢٠٠٦

پێشه کی: خۆ ناساندن

میستر بک: من ناوم ئه لکساندر بک، موعاوینی میستر شاک؛ مه سئولی به شی سویسی په نابه رانین و ئه م خانمه ش ده ستیاری منه!
ئێمه: ئێمه ئه یوب ره حمانی، عوسمان تازیک و ناسر ئه زه غ، هه یئه تێکی سێ که سین که له لایه ن ناوه ندی هه له بجه دژ به ئه نفالکردن و جینۆساێدی گه لی کورد - چاک هاتوین و کاک بابان زه حمه تی وه رگرتنی ئیجازه ی ئه مروی له ئه ستو گرتووه که زور سپاسی ده که ین

ووته و داخوازیه کانی ئێمه بۆ ١٢٠٠ په نابه ری کوردی رۆژهه لات له تورکیه ناسراو به په نابه رانی شومالی عێراق که هه مویان قه بولی یوئێنیان هه یه و هه روه ها ١٩٠ په نابه ری کوردی رۆژهه لات له که مپی ئه لتاش له مابه ینی ئوردون و عێراقدا

داخوازیه کان و ووڵام
١ - ّپه نابه رانی کورد له تورکیه بۆ راناگویزنه وه بو وه لاتی سیهه م؟
ووڵامی میستر بک: ئێمه حه ۆلی خۆمانمان داوه، به لام بوچی هه ر له وێ ماون ٢ هوێ سه ره کی هه یــه ـ یه که میان ئه مه یه که رژێمی تورک خروجی نادات به ۆان و ده لێن ئه گه ر بێت و ئه مان ده رچن، ئه وه نده ی تر دێن و جێیان پر ده که نه وه و هوێ دووهه م ئه مه یه که زور له وولاتانی ئوروپیی ئه لین ئێمه کوردی ئێران وه ر ناگرین
له جوابی پرسیاره که ی ئێمه دا که ئوروپا به چ هووێک کوردی ئێرانیان ناویت!! ووتی ناتوانم ووڵامتان به مه وه

٢ - بۆ پولیسی تورک ئه و په نابه رانه ده گرن و ئه زیه ت و ئازاریان ده ده ن به لام ئیوه هیچ نالین؟
ووڵامی میستر بک: ئێمه خه به رمان نییه که که سیان گرتبێ و ئه شکه نجه کرابێت یان لێی درابێ، ئه گه ر ئێوه مه دره کتان له و باره وه هه یه پێمان بده ن با ئێمه وه ک یوئێن ئیعتیراز به ده وله تی تورک بکه ین ـ

ئێمه: فه رمو ئه مه "سی دی" که ره سمه کانی تیدایه
میستر بک: سپاس، سه یری ده که م

٣ - بۆ له پارێکه وه که ئێمه دانیشتنمان له گه ل ئێوه کرد و وه عده تان پێ داین که کاریان بۆ بکه ن به ڵام هیچتان بۆ نه کردون و ئه وان هه ر له جێگای خۆیانن؟
ووڵامی میستر بک: ئێمه ئیداره ێکی پان و به رین و گه وره ێن و بو یارمه تی دروست کراوین، به لام ئه گه ر شتێک له پارێکه وه بۆ ئه و په نابه رانه نه کرابی، خه تای ئێمه نییه! ئێمه حه ولی خومانمان داوه و ده سه لاتمان هه ر ئه وه نده بووه

٤ - بۆ میتینگ و کۆبونه وه ی هێمنانه ی په نابه ران بۆ داخوازیه ره واکانیان له رۆژی چوارشه ممه ١٥/مارس/٢٠٠٦ له به ر یوئێنی ئانکارا له گه ڵ توند و تیژی پولیسی تورک و له به ر چاوی ئێوه دا روبه رو ده بێته وه و په نابه ران راکێشی زیندان و له وێش دوای سوکایه تی پێ کردن به ر ده درین به بێ ئه وه ی که هیچ تومه تێکیان ببێ؟ ئه گه ر تاوانیان کردووه بو هه مویان ناگرن و له حه پسیان ناکه ن و ئه گه ر بێ تاوانن بۆ له خۆوه ئه یانگرن و سوکایه تیان پێ ده کری و پاشان به ریان ئه ده ن؟ ئه م یاسایه له کوێی دنیا راسته؟
ووڵامی میستر بک: ئه گه ر له هه رکوی که سانێک بیانه ویت ئه منیه ت و ئاسایش بشێوێنن پولیس به ر په رچیان ئه داته وه بو یه پولیس بوونی هه یه

ئێمه: خۆ ئه وان کۆبونه وه ێیکی ئارامیان به ریوه بردبوـ
میستر بک: حه تمه ن ئارام نه بووه بوێه به ر په رچ دراوه ته وه

ئێمه: په نابه ره کان ئه لێن یوئێن ته له فونی بۆ پولیس کردووه، ئایا ئه مه راسته؟
میستر بک: نا ره نگه خه لکانێکیتر و یا که سانێکی تر که چاویان له و میتینگه بووه ته له فونیان کردبێ، چونکه کۆبونه وه که عه له نی بووه

ئێمه: ئه ی چون له رێگای گه رانه وه یانا بو شاره کان گیراون؟
میستر بک: نازانم، من مه سئولی به شی تورکیه نیم تا وولامی ئه م پرسیارانه به مه وه

ئێمه: ئێمه هاتوین له گه ل مه سئولی به شی تورکیه قسه بکه ێن چونکه وولاممان ده وی، ئه ی بو جه نابتان له گه لمان دانیشتون، به لام ناتوانن جوابمان به نه وه؟
میستر بک: چونکه ئه وان لێره نین تا جوابتان بده نه وه، ره ئیسه که ی منیش میستر شاک ده ێ توانی وولامی به شێک له پرسیاره کانتان بداته وه، به لام ئه ویش لیره نییه!

ئێمه: ئه ێ باشه کێ راسته و خو ده توانێ وولامی ئێمه بداته وه و بو نه هاتووه؟
میستر بک: خانمی ئاێلارا مه سئولی به شی تورکیه یه که لێره نییه

٥ - بۆ هیچ کارێک بۆ ١٩٠ په نابه ری که مپی ئه لتاش نه کراوه و ناکرێ؟ که ئه وانیش له بارودوخێکی زۆر زۆر خراپدان چ له باری تندوروستی و ده رمان و پزیشکه وه و چ له باری ژیانی رۆژانه یان و چ له باری ئه منیه تی گیانیان به تایبه ت مندالانیان؟
میستر بک: له باره ێ ئه وانه وه مه علوماتمان که مه!! زورتر ئاگادارمان بکه نه وه! له چ وولاتێکن؟ عێراق یان ئوردون؟

ئێمه: ئه وان ١٥٠٠٠ عائیله بوون که له مێژه له عێراقن، به شێکیان گوازراونه ته وه بو وولاتی سیهه م زوربه یان؛ ئه وانه ێ که رییان پێ درابێ و موشکیله یان بو دروست نه کرابی گه راونه ته وه ئێران و به شێکی که میان له عێراق نیشته جێ بوون و ئه م ١٩٠ که سه له که مپی ئه لتاش له مه رزی عێراق و ئوردون، له خاکی عێراق ماوون که هیچ کوێییکیان نییه بچن، به ناچاری له وی ماونه ته وه و ته هدیدی شه ری عه شیره یی و قه بیله یی و مه زهه بییان له سه ره و ماوه ێک له مه و به ر نه چیروان بارزانی ووتبوی که ئێمه ئه منیه تیان ناتوانین بپارێزین و وه ریشیان ناگرین


٦ - ئێمه وه ک چاک لقی سویس هاتوین، نوێنه راێه تی ئه وان ده که ێن و ئه وانیش چاوه روانی جوابمان لی ده که ن ئیوه چ جوابیکتان پێیه بو ئه و په نابه رانه؟ ئه وان هه ر ئێستا چاوه رێی جوابن له ئێمه؟
میستر بک: من حه ول ئه ده م له داهاتوودا به نووسراوه جوابتان به مه وه، چون ده بێ منیش ئه م پرسیارانه بو که سانێکی تر به رێ بکه م، که ێ ئه وان جواب بده نه وه نازانم، ده که ویته سه ر ئه وان ـ

ئێمه: سپاستان ده که ێن که کاتتان دا به ئیمه
میستر بک: ئێمه‌یش سپاستان ده‌که‌ین

ئێمه: کاک بابان سپاسی توش ده که ین


گزارش سال 2005
کمیساریای عالی امور پناهجویان سازمان ملل متحد

 

به نصف تنزل کردن آمار پناهجویان در کشورهای صنعتی نسبت به سال 2001


میزان پناهجویان ایرانی به ثبت رسیده در کشورهای اتحادیه اروپا در سال 2005،  7720 نفر می باشد که کاهشی برابر 13% را نشان میدهد.

 

 

17.03.06- ترجمه وتلخیص : حنیف حیدر نژاد مددکار اجتماعی و مشاور امور مهاجرین

بر اساس آمار منتشر شده از سوی کمیساریای عالی امور پناهجویان سازمان ملل متحد که امروز 17.03.2006 منتشر شد، طی پنج سال گذشته آمار متقاضیان پناهندگی در کشورهای صنعتی نصف شده است.
در 50 کشور صنعتی جهان، آمار متقاضیا ن پناهندگی همچنان رو به کاهش بوده و به پائین ترین میزان خود طی دو دهه گذشته رسیده است.

از سال 2001 میزان تقاضای پناهندگی در 50 کشور صنعتی به میزان 49% کاهش پیدا کرده است. در سال 2005 در مجموع  دراین کشورها 336000 درخواست پناهندگی به ثبت رسیده است که 15% کمتر از سال قبل می باشد.

در 25 کشور اتحادیه اروپائی شاهد پائین ترین میزان ثبت متقاضیان پناهندگی از سال 1988می باشیم. در آلمان ودانمارک این میزان،  پائین ترین کاهش نسبت به سال 1983 ، در سوئیس  پائین ترین میزان نسبت به سال 1986 ودر انگلیس کمترین میزان نسبت به سال 1993می باشد.

در اتحادیه اروپائی، تقاضاهای های ثبت شده پناهندگی در سال 2005،  16% کاهش نسبت به سال 2004 را نشان میدهد. این میزان برای 10 عضو جدید اتحادیه منهای 35% و برای 15 کشور دیگر، منهای 12% رشد را نشان میدهد.


در جدول اصلی ترین کشورهای  مبداء  پناهجویان، کشور ایران در ردیف پنجم قرار میگیرد. میزان پناهجویان ایرانی به ثبت رسیده در کشورهای اتحادیه اروپا در سال 2005،   7720 نفر می باشد که در مقایسه با رقم 8880 نفر در سال 2004 ، کاهشی برابر 13% را نشان میدهد.
متقاضیان پناهندگی از کشورهای صربستان ومونته نگرو، کوزوو، روسیه ( به انضمام چچن) در بالای لیست قرار دارند. میزان درخواستهای ثبت شده پناهندگان از عراق و هائیتی نیز رو به افزایش است.

منبع : http://www.unhcr.de/unhcr.php/cat/27/aid/1358

لیست کشورها: http://unhcr.de/pdf/581.pdf   

 



 
 
 
ناوه‌نده‌کانی دیفاع له‌مافی مافی مرۆڤ راگه‌یه‌ندراو 3

رۆژی 2006/3/15 زیاتر له‌ 200 په‌نابه‌ری سیاسی کوردی ئێرانی ناسراو به‌(شمال عراق)
بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافه‌کانیان له‌سه‌عات 10ی به‌یانی چوونه‌ به‌ر ده‌رگای کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران له‌ئانکارا و به‌ شێویه‌کی ئارام و هێمنانه‌ چاوه‌رێی کاربه‌ده‌ستانی ئه‌م ئیداره‌وه‌نده‌کانی دیفاع له‌مافی مافی مرۆڤ     درێژه‌ی بابه‌ت>>



بۆ هه مووکۆڕ و کۆمه‌ڵه‌ به‌شه‌ر دۆسته‌کان به تایبه تی رێکخراوه سیێاسیه کانی کوردوستان له لایان کۆمیته ی پێشگیری له 1200 په نابه ری کورد له تورکیه ( کۆمیته ی سوئێد )   درێژه‌ی بابه‌ت>>
کۆڕ و کۆمه‌ڵه‌ به‌شه‌ر دۆسته‌کان


ڕاگه‌یه‌نه‌ گشتی و ڕێکخراوه‌کانی دیفاع له‌ مافی مرۆڤ و مافی په‌نابه‌ران!
سه‌ر له‌ به‌یانی چواشه‌ممه‌ 15/03/2006 ی زایینی، نزیکه‌ی 200 که‌س له‌ په‌نابه‌رانی سیاسی کوردی ئێرانی له‌ وڵاتی تورکیه‌ که‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ چوار ساڵه‌ وه‌ک په‌نابه‌ری سیاسی به‌ ڕه‌سمی وه‌رگیراون،

درێژه‌ی بابه‌ت>>