پلیس ضد شورش ترکیه با حمله به پناهندگان معترض کرد، 60 تن را بازداشت کرد
پلیس ضدشورش ترکیه روز چهارشنبه با حمله به پناهندگان کرد ایرانی (از شمال عراق) که در مقابل دفتر سازمان ملل متحد جمع شده بودند، آنها را بازداشت و به بازداشتگاه های پلیس منتقل کرد. پناهجویان خواستار روشن شدن وضعیت پناهندگی خود شده بودند که بیش از پنج سال از درخواستشان می گذرد. یک پناهنده کرد که در بازداشت پلیس به سر می برد در مصاحبه با رادیو فردا می گوید: 200 تا 250 نفر از پناهندگان کرد ایرانی شمال عراق مقابل درب UN آنکارا خواستار حقوقمان شدیم که گارد ضد شورش پلیس به ما حمله کرد و ما را با اتوبوس های پلیس به شهرهای خودمان منتقل کردند و الان ما در شهر قونیه 56 نفر متشکل از زن و بچه و مرد در بازداشتگاه به سر می بریم و آنها فقط تهدید می کنند که اخراج تان می کنیم.
امیر آرمین
(rm) صدا | (wma) صدا [ 2:56 mins ]
ڕاگه‌یاندراوی ژماره 1:
کۆڕ و کۆمه‌ڵه به‌شه‌ر دۆسته‌کان!
ڕاگه‌یه‌نه گشتی و ڕێکخراوه‌کانی دیفاع له مافی مرۆڤ و مافی په‌نابه‌ران!
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مرۆ چواشه‌ممه 15/03/2006 ی زایینی، نزیکه‌ی 200 که‌س له په‌نابه‌رانی سیاسی کوردی ئێرانی له وڵاتی تورکیه که ماوه‌ی زیاتر له چوار ساڵه وه‌ک په‌نابه‌ری سیاسی به ڕه‌سمی وه‌رگیراون، له به‌ر ده‌رگای کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌رانی سه‌ر به ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له ئانکارا کۆبوونه‌وه و هێمنانه مانیان گرت. پاش سه‌عات و نیوێک پۆلیسی تورکیه به توندوتیژی نواندن، زیاتر له 100 که‌س له مانگرتووانی ده‌سگیر کرد و ڕاپێچی گرتووخانه و له‌وێشه‌وه ڕه‌وانه‌ی شاره‌کانی کردنه‌وه. 56 که‌س له‌و په‌نابه‌رانه که له شاری "کۆنیا"وه هاتبوونه ئانکارا به مه‌به‌ستی دادگایی کران،ده‌سگیر کراون.
ئه‌و گروپه که 1200 که‌سن و زۆربه‌یان ژن و منداڵن، له ماوه‌ی ساڵه‌کانی 2001 و 2002 دا له کوردستانی عێراقه‌وه خۆیان گه‌یانده ده‌فته‌ری " ی‌و - ئێنی " شاری وان. له سه‌ره‌تای ساڵی 2004 دا به ڕه‌سمی وه‌ک په‌نابه‌ر وه‌رگیران و کارتی قبوڵی کۆمیساریای په‌نابه‌رانیان پێ درا. مخابن هیچکام له مافه‌کانی په‌نابه‌ریی ئه‌و گروپه ڕه‌نگی کرده‌وه‌یان به خۆیانه‌وه نه‌دیت و هه‌ر له‌سه‌ر په‌ڕتووک مانه‌وه، به تایبه‌تی ڕاگوێزتنی ئه‌و په‌نابه‌رانه نه‌ک هه‌ر هه‌وڵێکی بۆ نه‌درا، به‌ڵکوو ئیزنی چوونه ده‌ری ئه‌و گروپه‌ی په‌نابه‌ران له وڵاتی تورکیه، نه‌درا. ئه‌و بارودۆخه که‌م وێنه‌یه تا ئێستا درێژه‌ی کێشاوه و له ئاکامی ئه‌ودا په‌نابه‌رانی سیاسی کوردی ئێرانی به سه‌دان ژن و منداڵه‌وه، نه‌ک هه‌ر داهاتوویه‌کی ڕوون به‌دی ناکه‌ن، به‌ڵکوو تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی بوون و له هه‌ل و مه‌رجێکی دژواری ئه‌وتۆدان که بیر لێکردنه‌وه‌شی هه‌ست پڕوکێنه. ئه‌و په‌نابه‌رانه پاش ناهومێد بوون له دیالۆگ و وتووێژ و دانیشتن له‌گه‌ل به‌رپرسانی ده‌وله‌تی تورکیه و ده‌فته‌ری ئانکارا-ی کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌رانی سه‌ر به رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، به ناچار ڕێگای مانگرتنی هێمنانه‌یان گرتۆته به‌ر، تا به‌م شێوه‌یه ئه‌و مافانه‌ی له کارتی ناسرانیان به په‌نابه‌ردا هاتووه، وه‌دی بێنن.
مه‌سه‌له‌ی ئه‌و گروپه له په‌نابه‌رانی کورد به‌ده‌ر له کێشه‌ی سرووشتی و ناسراوی باقی په‌ناخوازان و په‌نابه‌رانه. یه‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وه که ئه‌و 1200 که‌سه زۆربه‌یان بۆ ماوه‌ی ساڵانێکی زۆر به ئاشکرا له ریزی تێکۆشه‌رانی دێمۆکراسی‌خوازی ڕێکخراوه کورده‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران‌دا بوون و به هیچ شیوه‌یه‌ک ڕێگای گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێرانیان نییه. دووهه‌م ئه‌وه که ئه‌و گروپه وه‌ک پێشتر گوترا به ڕه‌سمی به په‌نابه‌ری سیاسی وه‌رگیراون و له چوارچێوه‌ی ڕێ و شوێنه‌په‌سندکراوه‌کانی په‌نابه‌رانی سه‌ر به ڕیکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دان. به‌ڵام هه‌وڵدان بۆ ناردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و دابین بوونی مافه‌کانی په‌نابه‌رییان، به‌ربه‌ست کراوه.
که‌مته‌ر خه‌می له لایه‌ن به‌رپرسانی کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌ریی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه بێ یان کارشکێنی وه‌زاره‌تی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی تورکیه و یان هه‌ر دووی ئه‌وانه به‌یه‌که‌وه، به‌ده‌ر له‌و پرێنسیپ و ڕێ و شوێنانه‌یه که ئه‌و لایه‌نانه باوه‌ڕیان پێی هه‌یه. بۆیه هه‌ر چه‌شنه هه‌وڵ و پاڵه‌په‌ستۆیه‌ک له ئاستی دونیای ده‌ره‌وه دا بۆ سه‌ر باڵوێزه‌کانی تورکیه و نووسینگه‌کانی ڕیکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و باقی ڕێکخراوه‌کانی پاراستنی مافی مرۆڤ، ده‌توانی کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆی هه‌بێ که وه‌رچه‌رخان له چاره‌نووسی 1200 کوردی قوربانیی تێرۆریزمی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا پێک بێنێ. جا که‌وایه وه‌ک ئه‌رکێکی ئینسانی، نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی له هه‌ر رێگایه‌که‌وه ده‌توانن پشتیوانی سیاسی و مه‌عنه‌ویی له‌و ڕێکخستنانه بکه‌ن که بۆ دادکۆکی و نه‌جاتی ئه‌و په‌نابه‌رانه له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌دا پێک هاتووه.
وته‌بێژی په‌نابه‌رانی سیاسی کوردی ئێرانی له توکیه.
15/03/2006
ته‌له‌فۆنی پێوه‌ندی: 00905553798520 -
عده ای از پناهندگان سیاسی کرد ایرانی مقابل درب سازمان ملل در آنکارا تحسن کردند
ساعت ده صبح امروز چهارشنبه، حدود دویست تن از پناهندگان سیاسی کرد ایرانی در مقابل درب سازمان ملل در آنکارا تحصن کردند. گروه یک هزار و دویست نفری پناهندگان سیاسی کرد ایرانی که بیش از چهار سال است در ترکیه به سر می برند، می گویند در شرایط بسیار بدی قرار دارند و دفتر پناهندگی کمیساریای عالی سازمان ملل متحد و وزارت کشور ترکیه در راستای حل مساله آنها و فراهم آوردن موجبات انتقالشان به کشورهای پناهنده پذیر اقدامی انجام نمی دهد. کمیساریای عالی سازمان ملل متحد در گزارش رسمی خود می گوید دولت ترکیه به این پناهندگان کرد ایرانی مجوز خروج از این کشور را نمی دهد، اما مقامات وزارت کشور ترکیه در نشست با این پناهندگان به طور شفاهی این ادعا را تکذیب کردند. تحصن امروز این پناهندگان بار دیگر با دخالت پلیس بدون نتیجه پایان پذیرفت. سه تن از نمایندگان پناهندگان در مصاحبه با رادیو فردا از وضع نامناسب زندگی و مشکلات مالی و روانی که برای خود و فرزندانشان بوجود آمده می گویند.
متن کامل
(rm) صدا | (wma) صدا [ 4:11 mins ]
بانگه‌وازبۆ کورده‌کانی دانیشتوی سویس